کار بۆ دەرهێنانا فلمه‌كى له‌سه‌ر نادیا موراد تێته‌ كرن

وشه‌:
به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ كه‌وا جەمیل ڕۆستەمی فیلمێک دەربارەی نادیە موراد براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ دەردەهێنێت.

ڕۆستەمی ئێسته‌ خەریکی نووسینەوەی فیلم نامە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی فیلمەکەیە، بەمزووانە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نادیە موراد سەفەرەکانی خۆی بەرە و عێراق و ئەمه‌ریکا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپا دەست پێ دەکات.

بەپێی گوتەی جەمیل ڕۆستەمی كه‌ له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ تێدا ئاشكراى كردووه‌ كه‌ دەرهێنانی فیلمەکە لە عێراق و ئەمه‌ریکا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپا دەبێت.

جەمیل ڕۆستەمی لە ڕۆژی هه‌شتی ئایاری ساڵى 1971 لە شاری سنە لە دایک بووه‌، جەمیل ڕۆستەمی دەرھێنەرێکی کوردە کە دوایین فیلمیشی، فیلمی ژانی گەل بوو، ناوبراو خاوەنی یەکەمین فیلمی کوردییە کە نێردراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار بە ناوی فیلمی شیوەنی بەفر، کارەکانی ڕۆستەمی دەرهێنانی فیلمەکانی شیوه‌نى بەفر و ژانی گەل بوو و فیلمی (بێ ترس)ی دوای هەشت ساڵ لە دەرهێنانی فیلمی (چــــاو) وێنەى گرتووە، ئێسته‌ بەنیازە فیلیمە نوێیەکەی دەربارەی نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی، کە لە ماوەی پێشوودا خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی بەدەستێنا، دەربهێنێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة