سه‌رۆكاتیا په‌رله‌مانێ كوردستانێ سه‌ربرینا كچێن ئێزدی ل باغۆزێ ئیدانه دكه‌ت
هەولێر-KDP.info-
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه به‌توندی ئیدانه‌ی سه‌ربڕینی 50 كچ و ژنی كوردى ئێزدی له‌لایه‌ن تێرۆریستانی داعش له باغۆزى سوریا ده‌كات و داوا له حكوومه‌تى فیدرالیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات رێوشوێنى یاسایی و پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
رۆژبه‌ڕۆژ رێكخراوى تیرۆریستیی داعش به‌ره‌و لاوازى و له‌ناوچوون ده‌چێت، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، رۆژانه په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانى نه‌گریسی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه دژ به‌مرۆڤایه‌تییه هه‌ڵده‌درێته‌وه، دوا تاوانیش ئاشكرابوونى كوشتنى ژماره‌یه‌ك ژن و كچی پاكیزه‌ى كوردانى ئێزدییه له‌شارى باغۆزى سوریا. به‌پێی سه‌رچاوه سه‌ربازى و میدیاییه‌كانى به‌ریتانیا داعش 50 كچ و ژنی كوردى ئێزدیى به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه سه‌ربڕیوه. ئه‌م هه‌واڵه جارێكى تر تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستیى داعشمان بیرده‌خاته‌وه كه له‌دژی كوردانى ئێزدى و سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كان ئه‌نجامیاندا.
له‌كاتێكدا به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان زۆر به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ى تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ین كه له‌گوندى (باغۆز)ی سه‌ربه‌پارێزگاى دێرزورى سوریا دژی ژماره‌یه‌ك له‌خوشكان و كچانی كوردى ئێزدى ئه‌نجامیانداوه، هاوكات داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى فیدرالیى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین به‌داواداچوون و رێوشوێنى یاسایی و پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانییه‌كان و به‌دۆكیۆمێنتكردنى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ئه‌م تاوانه‌و سه‌رجه‌م تاوانه‌كاتى تر‌ى رێكخراوى تیرۆریستیی داعش به‌تاوانى نێوده‌وڵه‌تى ناو ده‌برێن وه‌كو تاوانه‌كانى جینۆساید و تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤایه‌تى و تاوانه‌كانى جه‌نگ .
سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان
2019/3/3
تعليقات