ئه‌لمانیا ئێدى مافێ په‌نابه‌ريێ ناده‌ته‌ ئێزديان

K24- هه‌ولێر:
بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە و لە سەرووی هەموویانەوە ئارامی و هێمنی هەرێمی کوردستان، داواکاری هه‌زاران کوردی ئێزدی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا رەتدەکرێنەوە.

ئێستا ئەڵمانیا کەم مافی پەنابەرێتی به‌ کوردانی ئێزیدی ده‌دات و زۆربەی ئەوانەی له‌ ساڵی رابردوودا داوای مافی پەنابەرێتیان کردبوو، داواكه‌یان رەتکرایەوە.

له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌سعه‌د به‌ده‌ل، په‌نابه‌ری كوردی ئێزیدی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: "ماوه‌ی 3 ساڵه‌ لێره‌م، هه‌رچه‌نده‌ پێمان گوتن كه‌ ئێمه‌ ئێزیدین و چیرۆكی خۆشمان بۆیان گێڕایه‌وه‌، به‌ڵام داواكه‌ی ئێمه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و پێیان گوتین كه‌ ده‌بێت وڵاته‌كه‌یان جێ بهێڵین، پێیان گوتین ئێوه‌ خه‌ڵكی دهۆكن و ناوچه‌كانتان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌".

له‌كاتێكیشدا له‌ سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریا و عێراق به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌، وڵاتی ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتی به‌ كوردانی ئێزیدی ده‌دا، به‌ڵام تا دێت ئه‌و رێژه‌یه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، كامیران قاسمیش كه‌ چالاكوانێكی دیكه‌ی كورده‌، هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، كه‌ ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌راره‌ و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی ئێزیدییه‌كان نییه‌ تاوه‌كو په‌نا بۆ ئه‌ڵمانیا ببه‌ن.

ماوه‌یێكه‌ ئه‌ڵمانیا سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران گۆڕیوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌رجی قورسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داناوه‌ كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی وه‌ك هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ روو له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

تعليقات

المشاركات الشائعة