دانانا ميره‌كى نوو بۆ ئێزديان دێ كه‌فته‌ پشتى چلا مير ته‌حسين به‌گ

رووداو - دهۆک
دانانى میرێکى نوێ بۆ ئێزدیانى کوردستان و جیهان دەکەوێتە دواى چلەى ماتەمینی میر تەحسین بەگ. تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک وەکو میرى نوێ دەستنیشان نەکراوە.

کەریم سلێمان، راوێژکارى ئەنجوومەنى رووحانى کوردانى ئێزدى بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند، راستە لەنێو بنەماڵەى میر خۆیاندا گفتوگۆ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک وەکو میر دەستنیشان نەکراوە.

دەربارەى شێوازى دانان و دەستنیشانکردنى میرى نوێ، راوێژکارى ئەنجوومەنى رووحانى کوردانى ئێزدى دەڵێت، دەبێ یەکەمجار لە بنەماڵەى میردا کەسێک دەستنیشان بکرێت، دواتر لە ئەنجوومەنى رووحانى و لەنێو کوردانی ئێزدی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، ئەگەر لەلایەن هەموویان رەزامەندى لەسەر بێت ئەوکات دەبێتە میرى ئێزدیانی کوردستان و جیهان.

رۆژی 28-1-2019 میر تەحسین بەگ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. دوای سێ رۆژ دانانی پرسە لە ئەڵمانیا، لە رێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تەرمەکەی هێنرایەوە کوردستان، سێ رۆژ پرسەی بۆ دانرا و لە قەزای شێخان بەخاکسپێردرا.

تعليقات

المشاركات الشائعة