هێشتا زێده‌تر ژ سێ هه‌زار وه‌لاتيێن ئێزدى د ده‌ستێ داعشێ دان

K24 – دهۆك:
نووسينگه‌ى رزگاركردنى ئێزدييه‌ رفێندراوه‌كان ئامارێكى نوێى له‌ باره‌ى كوردانى ئێزدى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ هێشتا 3 هه‌زار و 84 هاووڵاتى ئێزدى له‌ ژێر ده‌ستى داعش ماوون و رزگار نه‌كراوون و چاره‌نووسيان نادياره‌.

ده‌قى ئاماره‌كه‌:

كۆى گشتيى ژماره‌ى هاووڵاتيانى ئێزدى له‌ عێراق: 550 هه‌زار كه‌س.

ژماره‌ى ئاواره‌بووه‌كان: 360 هه‌زار هاووڵاتى.

ژماره‌ى شه‌هيده‌كان: يه‌ك هه‌زار و 293 شه‌هيد.

ژماره‌ى منداڵانى بێ باوك: يه‌ك هه‌زار و 759 منداڵ.

ژماره‌ى منداڵانى بێ دايك: 407 منداڵ.

ژماره‌ى منداڵانى بێ باوك و دايك: 359 منداڵ.

ژماره‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى له‌ ده‌ست داعشدا ماوون: 220 منداڵ.

كۆى گشتيى: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.

ژماره‌ى ئه‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ى تا ئێستا هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌: 69 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵدانه‌وه‌ى ده‌يان گۆڕى تاكه‌ كه‌سى.

ژماره‌ى مه‌زارگه‌ و نزرگه‌ ئاينييه‌ ته‌قێندراوه‌كان له‌ لايه‌ن داعشه‌وه‌: 68 مه‌زارگه‌.

ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى كۆچيان كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات: 90 هه‌زار هاووڵاتى.

له‌ 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014دا داعش شنگالى داگيركرد و له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز 6 هه‌زار و 417 هاووڵاتى كه‌وتنه‌ ده‌ست داعش. له‌و ژماره‌يه‌ 3 هه‌زار و 548 كه‌سيان ئافره‌ت بوون و 2 هه‌زار و 869 كه‌سيان پياو بوون.

ژماره‌ى رزگاربووان: 3 هه‌زار و 334 كه‌س.

له‌و ژماره‌يه‌: كچانى گه‌وره‌تر له‌ هه‌ژده‌ ساڵ: يه‌ك هه‌زار و 159 ئافره‌ت.

ژماره‌ى نێرينه‌ى رزگاربوون له‌ سه‌رووى 18 ساڵ: 337 كه‌س.

ژماره‌ى منداڵانى كچى خوار 18 ساڵ و رزگاركراو: 962 منداڵ.

ژماره‌ى منداڵانى كوڕى خوار 18 ساڵ و رزگاركراو: 876 منداڵ.

به‌ گشتيى تا ئێستا 3 هه‌زار و 84 هاووڵاتى ئێزدى له‌ ئافره‌ت و پياو له‌ ده‌ستى داعش ماوون و هێشتا رزگار نه‌كراوون. 

تعليقات

المشاركات الشائعة