ئەنجوومەنێ پارێزگه‌ها مووسل: ئیدارا شەرعی دێ ڤه‌گه‌رته‌ شنگال

شنگال-KDP.info-
 سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، ھەموو كاروباری گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگال كۆتایی ھاتووە و، لە دوو رۆژی داھاتوودا دەگەڕێنەوە سەر كاری خۆیان.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگال بۆ سەر كاری خۆیان، كە ماوەی ساڵێكە بە ھۆی حەشدی شەعبی و پەكەكەوە نەگەڕاونەتەوە و لە سنووری دھۆك لەناو ئاوارەكان دەوامی خۆیان دەكەن، سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی عێراق بڕیاری گەڕانەوەی ئیدارەی شەرعیی شنگالی بۆ سەر كاری خۆیانی دەركردووە و حكوومەتی ھەرێمیش رازی بووە، هەروەها ھەموو كاروباری گەڕانەوەیان تەواو بووە و بڕیارە لە دوو رۆژی داھاتوودا بگەڕێنەوە سەر كاری خۆیان و دەوامی ئاسایی خۆیان دەست پێبكەنەوە".

چەتۆ گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ وەكوو ئەنجوومەن سەردانی فیرقەی ١٥ی سوپای عێراق لە ناوچەی كەسكێ دەكەین، بۆ ئەوەی پاسەوانی لە ئیدارەی شنگال بكەن لە كاتی گەڕانەوەیاندا، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر كاری خۆیان".

لەبارەی ئەوەی مەترسی ھەیە حەشدی شەعبی و پەكەكە رێگرییان لێ بكەن، سەیدۆ چەتۆ ئاماژەی دا: "ئەگەر ھێزە عێراقییەكان پاسەوانی لە ئیدارەی شنگال بكەن، ئەوكات ناتوانن رێگرییان لێ بكەن و بە ئاسایی كاری خۆیان ئەنجام دەدەن، چونكە ھەمووان لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومەتی عێراقدان".

تعليقات

المشاركات الشائعة