"ئەنجوومەنێ ئاسایشا نێڤ دەولەتی دێ ڤهكۆلينێ لسهر کەیسا ئێزدیان كهت"
دهۆک-KDP.info
ئەندامێکی لیژنەی بە جینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدیان دەڵێ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لیژنیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ئێزدیان.
له ٣ ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش دهستیان بهسهر شنگال و ناوچه ئێزیدینشینهكان گرت كه زیاتر له شهش ههزار كهسی كوشت و زیاتر له شهش ههزاری تریش ڕفێنڕان، به تایبهتی له ناویاندا كچ، ژن و منداڵ زۆر بوون كه دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێكرا، تا ئێستاش سێ ههزار و 102 كهسی ئێزیدی به تایبهت كچ و ژن ڕزگار نهكراون.
حوسێن قاسم حەسوون، ئەندامی لیژنەی بە جینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزیدان کە شارەزایی تاوانە نێودەوڵەتییەکانیشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت، :''هەموو هەوڵێک بەردەوامن بۆ بە جینۆسایدناساندنی دۆسیەی ئیزدییان، لە ڕووی سیاسییەوە لە لایەن کۆنگرێس و پەرلەمانە وڵاتە جیاوازەکان بە جینۆساید ناسێنراوە کەچی تا ئێستا لە ڕووی یاساوە دادگاوە بڕیاری بۆ داوەو ئەمەش کێشەیەکی یاساسییە نەک سیاسی.
دەشڵێ، :''ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەم پرسە لە ڕووی یاساییەوە بە جینۆساید بناسرێت بەڵام کێشەکە ئەوەیە عیراق ئەندام نییە لە دادگایی نێودەوڵەتی و هاوکاریش ناکات ئەم دادگایە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەم تاوانەدا بکات.
حەسوون ئاماژەیشی دا، تا ئێستا عیراق زانیاری لەسەر ئەم دۆسیەیە نییە و چونکە ئەمە تاوانێکی نێودەوڵەتییە و جگە لەمەش عیراق تا ئێستا ئەم تاوانە بە تاوانێکی تیرۆری ناودەبات ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
ناوبراو زیاتر گوتی:'' ئێستا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیارێک لیژنەیەکی تایبەتی نێودەوڵەتی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە بە سەرپەڕشتی پارێزەرێکی بەڕیتانیایی و، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هەنگاوێکی باشی لە قەڵەمداوە و هاوکاری زۆری ئەولیژنەیە دەبێ.
تعليقات