نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى كه‌یسا شنگال ب جینۆساید ناساند
وشه:
تیمێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به لێكوڵینى فه‌رمى ده‌كات له باره‌ى تاوانه‌كانى گروپى تیرورستى داعش دژ به كوردانى ئێزدى، و له بیستى ئه‌م مانگه تیمه‌كه ده‌ست به لێ كوڵینه‌كان كردووه. تیمه‌كه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه تاوانى دژ به‌ئێزدییه‌كان له شنگال به جینوساید بناسرێنێت.
له‌م باره‌یه‌وه "مه‌حما خه‌لیل" قائمقامى شارۆكه‌ى شنگال بو "وشه"ى راِگه‌یاند، به‌ر له بیست ڕۆژ كه‌ریم خان نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانى جڤاتى ڕۆحانى ئێزدیان له لالش كرد و ئێمه داوامان لێ كرد كه په‌ڕه‌ى لێكوڵین له‌باره‌ى كه‌یسى ئێزدییان به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى بكرێته‌وه و تاوانه‌كه به جینوساید بناسرێت.
زیاتر گوتى، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بۆچوونى ئێمه‌دا بوون و گوتیان دادگایه‌كى مۆدێرن له كوردستان داده‌مه‌زرێنن چونكه كه‌سانێك زۆرى لێ قه‌وماو له كوردستان هه‌ن.
ناوبراو له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م تیمه به دروستى كار له سه‌ر لێكوڵینه‌وه بكات ده‌توانێت كه‌یسى شنگال و كوردانى ئێزدى به جینوساید بناسرێنیت به‌ڵام تاكو ئه‌وان له سه‌ر شنگال به شێوه‌ى زندوو ئێش نه‌كه‌ن بڕوامان پێ نیه و تاكۆ ئێسته‌یش هیچ كاریان له سه‌ر شنگال به زندوویى نه‌كردووه ته‌نیا هاتن و چوون و قسه له‌سه‌ر كردن بووه.
ناوبراو زیاترى له باره‌ى كشانى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى شنگال گوتى، یه‌ك ماڵیش له خه‌ڵكى شنگال نه‌یتوانییووه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر جێگاى خۆى دواى ده‌ركه‌وتنى حه‌شدى شه‌عبى له ناو سه‌نته‌رى شار، چونكه چوارچێوه‌ى شنگالى به حه‌شدى شه‌عبى سنورداره و ڕێگاكان داخراون.
جێگاى باسه كه تیمێكى لێكۆله‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان پارێزه‌رى به‌ڕیتانى ده‌ست ده‌كه‌ن به لێكۆلینه‌وه له سه‌ر ڕووفاتى به كۆمه‌ڵى كوردانى ئێزدى له شنگال و ده‌ورووبه‌رى و ئه‌مه‌ل كلۆنى پارێزه‌رى به‌ڕیتانى دۆسیه‌ى كچ و ژنانى ئێزدى ڕفێنراو وه‌رده‌گرێت ئه‌وان هه‌موو تاوانه‌كانى داعش به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنت كۆ ده‌كه‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌ى دادگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن تاكو كه‌یسه‌كه به جینۆساید بناسرێنێت.
تعليقات