كچه‌كا ئێزدی ل كه‌مپه‌كا ئاواران باشترین خه‌لاتێ دنیايێ وه‌ردگرت
وشه:
زینه حه‌مۆ كچه ئاواره‌یه‌كی ئێزیدی شنگاله كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له كه‌مپی خانكێ ده‌ژی، توانای لێهاتوویی ئه‌و كچه وایكردووه ببێته براوه‌ی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی جیهانی بۆ رۆژنامه‌نووسی و وێنه‌گری كه به خه‌ڵاتی ''ئیسكا'' ناسراوه. ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی كورتی ''وشه''دا باس له چیرۆكی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خه‌ڵاته گرنگه ده‌كات.
زینا حه‌مۆ ته‌مه‌نی 22 ساڵه و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی گرعوزێری باشووری شنگاله و كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شنگالدا گرت، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شنگالیان جێهشت و و تووشی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كی زۆر بوو. ئه‌و له قوتابخانه دابرا، به‌ڵام ئێسته له زانكۆیه‌كی لیتوانیا له به‌شی رۆژنامه‌وانی ده‌خوێنێت.
ئه‌و پێی وایه هه‌ر كه‌س ئێزیدی نه‌بێت، ناتوانێ ئازاری ئێزیدییان تێبگات، چونكه ئه‌وان پێكهاته‌یه‌كی ئاینین كه هه‌رگیز بیریان له شه‌ڕ نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌رگیزیش بیری لێ ناكه‌نه‌وه، ته‌نیا ئاواتیان ئه‌وه‌یه به ئاشتییانه بژین، كه‌چی كۆمه‌ڵكوژ كران.
له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی رۆژنامه‌نووسی و وێنه‌گری زینه ده‌ڵێت، "هه‌موو رۆژێك بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه بتوانم شتێك بكه‌م وێنه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه پێشانی دنیا بده‌م و به وێنه‌وه پێیان بڵێم چی به‌سه‌ر ئێزیدییان هاتووه و تووشی چ نه‌هامه‌تییه‌ك بوون، سه‌ره‌تا به كامێرایه‌ك و به هاوكاری ڕێكخراوه‌كانی ناو كه‌مپه‌كان، هه‌موو ئه‌و دیمه‌نه دڵهه‌ژێنانه‌م تۆمار كردووه كه به‌سه‌ر خۆم و خێزانه‌كه‌م و ئێزیدییه‌كان هاتوون، دواتر وێنه و چیرۆكه‌كانی ئه‌و ئاوارانه‌بوونه جێی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵك و دنیا و تا ئێسته 10 پێشانگه‌ی هونه‌ریم كردوونه‌ته‌وه، پێنجیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراونه‌ته‌وه و منیان گه‌یاندووته خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسكای بۆ مافی مرۆڤ له ئیتاڵیا.
ئه‌و كچه به شانازی ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێ داوه و پلانیشی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت له گواستنه‌وه‌ی ڕووداو و نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بۆ ته‌واوی دنیا، ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی دنیا له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه ئێزیدییه‌كان كۆمه‌ڵكوژ كراون.
زینه خه‌ڵاته‌كه ده‌كاته دیاری بۆ هه‌موو ئه‌و كچه ئێزیدییانه‌ی تا ئێسته له ده‌ست داعشدان و ئامانجیشی گه‌یاندنی په‌یامێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه هاوكاری رزگاركردنیان بكرێت، ئاواته‌خوازیشه جه‌نگ ته‌واو بێت و دنیا له پڕ بێت له ئاشتی و مرۆڤایه‌تی.
خه‌ڵاتی ئیسكای، خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یه له ئیتاڵیا و له لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی ئیتاڵیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته پشتیوانی ده‌كرێت.
تعليقات