ئێزدی پەیامهكێ ئاراستەی بەغدا و هەولێر و واشنتن و نەتەوەيێن ئێكگرتى دكەن
وشه:
مەحما خەلیل قایمقامی شنگال، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەسووربوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی دەنگی هەموو دەنگدەرانی شارۆكەكە تۆمەتبار دەكات و بەناوی دانیشتوانی شارۆكەكە و زوماڕ و ناوچەكانی رۆژئاوای دیجلەوە پەیامێكی ناڕەزایی ئاراستەی بەغدا و هەولێر و واشنتن و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات.
بەپێی بەیاننامەیەك خەلیل رای گەیاند كە بەناوی خەڵكی شنگال و زوماڕ و رۆژاوای دیجلە خاكی كۆنترین ئاین لە مێژوودا كە ئاینی ئێزدییە، ئێمە لە هەموو خولەكانی پێشووی پەرلەمان نوێنەرایەتیمان هەبووە بێجگە لەو خولەی ئێستا، باش دەزانن كە قێزەوەنترین تاوانی كۆمەڵكوژی لەسەر خاكی شنگال لەسەر دەستی چەتەكانی داعش لە بەرانبەر ئێزدییەكان كراوە و ئەگەر ئازایەتی ئەوان و پاڵپشتی حكوومەت و گەلی هەرێمی كوردستان نەبووایە دۆخیان خراپتر دەبوو.
زیاتر گوتی، وەك بەپیرهاتنمان بۆ بانگی شنگال و شنگالییەكان و دیلەكانمان لە زیندانەكانی داعش و دایكی شەهیدان، بەرەو سندووقەكانی دەنگدان چووین و رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لای ئێمە گەیشتە 89%، لەو كاتەی 85%ی شنگالییەكان لە كەمپەكانی ئاوارەییدا و لە سەختترین دۆخدا دەژین و شارەكەشیان وێرانەیە.
خەلیل ئاماژەی كرد كە پیلانی دەرەكی و ناوخۆیی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، سووربوون لەسەر هەڵوەشاندنەوە و حسێب نەكردنی هەموو دەنگی ئێزدییەكان و ئەوەش دوا پیلانگێڕی نەبوو لە بەرانبەر رۆژئاوای دیجلە كە بەدەستی گەمارۆ و رێگرتن و گۆڕینی دیمۆگرافی و فەرامۆشكردنەوە ناڵاندوویەتی.
بەپێی بەیاننامەكە قایمقامی شنگال داوای لە حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و نەتەوە یەكگرتووەكان و باڵوێزخانەی ئەمەریكا و هەموو پێوەندیداران كرد بۆ پێدانی مافی دەستووری و نوێنەرایەتیكردنی دادوەرانە بەپێی ژمارەی دانیشتوان و بەبەهای نەهامەتی بە ئێزدییەكان بۆ ئەوەی بتوانن وەك نوێنەری شەرعی بەرگری لە كۆمەڵكوژی شنگال بكەن.
سەرچاوە/ بەغداد تودەی
تعليقات