"درێژكرنا ماوێ داخستنا فرۆكخانێن هه‌رێمێ زيان گه‌هانده‌ رزگاربوويێن ئێزيدى"

دهۆك-KDP.info- 
بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردن و هێنانەوەی ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك دەڵێت، درێژكردنەوەی داخستنی فڕگەكان، ئێزدییەكانی بێئومێد كردووە.

حوسێن قائیدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "هەر لە سەرەتاوە، حكوومەتی عێراق هیچ هاوكارییەكی بۆ ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدی نەكردووە و نە هەوڵیشی داوە ڕزگاریان بكات، ئێستایش فڕگەكانی داخستوون و ئێزدییەكانی بێئومێد كردووە."

قائیدی ئاماژەیشی دا: "ئێستا ڕفێنراوانی ئێزدی هەموو كاروبارەكانیان تەواو كردووە، بۆ ئەوەی بە مەبەستی چارەسەركردن سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن، بەڵام بڕیاری درێژكردنەوەی وادەی كردنەوەی فڕگەكان، ئێزدییەكانی بێئومێد كردووە و، ئەم بڕیارەیش زیان بە ڕزگاربووانی دەستی داعش دەگەیێنێت."

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگاركردن و هێنانەوەی ڕفێنراوانی كوردانی ئێزدی ڕوونیشی كردەوە: "ئێمە داوا لە ئەمەریكا و تەواوی وڵاتانی دنیا دەكەین، گوشار لە حكوومەتی عێراق بكەن بۆ ئەوەی دەست لەم بڕیار و گوشارانەی لەسەر هەرێم هەڵگرێت، چونكە حكوومەتی بەغدا زیانی بە هەموو گەلی كورد و چین و توێژەكان گەیاندووە."

حوسێن قائیدی زانیارییشی دا: "بە گوێرەی ئەو زانیارییەی لامانە، نزیكەی هەزار كەس لە ئەڵمانیان بە مەبەستی چارەسەركردن و، ئەو كەسانەی ئیستایش بەنیازن بچن، ژمارەیەكی زۆرن، چونكە ڕۆژانە زیاد دەبن و هەندێكیان بە وڵاتانی دیكەدا دەڕۆن."

تعليقات

المشاركات الشائعة