باژێره‌كى ئه‌لمانى ئێدى په‌نابه‌ران وه‌رناگرت

باسنيوز:
شارێکی ئەڵمانیا دژایەتیی خۆی بۆ پەنابەران راگەیاند و ئیدی هیچ پەنابەرێک وەرناگرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا، رۆژی یەکشەممە 21/1/2018، وەزیری ناوخۆی ویلایەتی براندبۆرگ لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا  رایگەیاندووە، شارەوانیی شاری کۆتبۆس لە ویلایەتەکە بڕیاری داوە چیتر پەنابەر وەرنەگرێت.

ئەو بڕیارەی شارەوانیی شارەکە دوای ئەوە هات، کە پەنابەرانی سووریا و هاووڵاتییانی شارەکە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و توندوتیژییان ئەنجام دا و مێرمنداڵێکی ئەڵمانی بەهۆیەوە بە چەقۆ بریندار بوو.

تعليقات

المشاركات الشائعة