گۆره‌كێ بكۆم ل رۆژئاڤايێ مووسل هاته‌ ديتن و روفاتێن كوردێن ئێزيدى تێدانه‌

باسنيوز:
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای مووسڵ رایگەیاند كە ئەمڕۆ چوارشەممە گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە ڕۆژئاوای نەینەوا دۆزراوەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە گۆڕە بە كۆمەڵەكە روفاتی زیاتر لە 50 كەسی تێدایە، كە هەموویان خەڵكی قەزای شنگالی باكووری رۆژئاوای مووسڵن، كە زۆرینەی دانیشتووانی كوردی ئێزیدین و ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پێش سێ ساڵ دڕندانەترین هێرشی كردە سەر ناوچەكە.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە داوە كە هێزە ئەمنیەكان دەستیان بەسەر روفاتەكاندا گرتووە و چاوەڕوانی گەیشتنی تیمی پسپۆر دەكەن بۆ پشكنینی روفاتەكان بەشێوەیەكی زانستی.

تعليقات

المشاركات الشائعة