حکومەتێن عێراق و سووریا رێگرن بۆ رزگاركرنا كوردێن ئێزيدى
رووداو - هەولێر
سنووری قەڵەمڕەوی داعش لە سووریا و عێراق روو لە کۆتاییە و ئێستا هیچ شارێکیان لەدەستدا نەماوە، کوردانی ئێزدیش بە ئومێدی ئەوەن کە سۆراخێکی کەسوکارە بێسەروشوێنەکانیان بزانن، بەڵام تاوەکو ئێستا 50 %ـی ئەو کوردە ئێزدییانەی داعش رفاندبوونی، بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
لە باشووری کوردستان و عێراقدا 550 هەزار کوردی ئێزدی هەن، لەدوای هێرشەکانی داعش لە حوزەیرانی 2014ـدا 360 هەزار کەسیان ئاوارەبوون و 1293 کەسیشیان شەهیدبوون .
لەکاتی کۆنترۆڵکردنی دەشتی نەینەوا و سنووری قەزای شنگال، شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندران، تاوەکو ئێستاش سێ هەزار و 210 کەس لەژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە .
نوێنەری ئێزدییەکانیش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، ئەو شوێنانە ئاشکرا دەکات کە کوردە ئێزدییە بێ سۆراخەکانی لێ دەژین.
نوێنەری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکات، کە حکومەتی عێراق و سووریا رێگرن لە بەردەم هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی ئەو کوردانەی کە تاوەکو ئێستا رزگار نەکراون.
هەرچەندە تاوەکو ئیستا توانراوە سەدان کەسیان رزگار بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا دەیەوێ لە رێگەی رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە بێسەروشوێنن.
تعليقات