نڤيسينگه‌ها بابەشێخ: کار ب یاسايا جەعفەری ل پەرلەمانێ عێراقێ ناکەین

باسنيوز: 
بابەشێخی ئێزدییان دژایەتیی خۆی بۆ پرۆژەیاسای جەعفەری لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند و بەرپرسی نووسینگەکەی رایدەگەیەنێت، ”ئێمە کار بەو یاسایە ناکەین“.

هادی بابەشێخ، بەرپرسی نووسینگەی بابەشێخی مەرجەعی باڵای ئێزدیان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کوردانی ئێزدی دژی بەشوودانی کچانی تەمەن نۆ ساڵن، کە پەرلەمانی عێراق ئامادەی کردووە و پرۆژەکە بە یاسای جەعفەری دەناسرێتەوە.

هادی بابەشێخ هەروەها رایگەیاند، کوردانی ئێزدی پابەندی ئەو یاسایە نابن و داواش دەکەن بەهیچ شێوەیەک ئەو یاسایە پەسەند نەکرێت.

ئەو یاسایە، کە کوتلە شیعییەکان بە پشتبەست بە بنەما مەزهەبییەکانی خۆیانەوە ئامادەیان کردووە و تێیدا رێگا بە باوکان ەدەن کچانی تەمەن نۆ ساڵەی خۆیان بەشوو بدەن، بەڵام زۆربەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو پرۆژەیاسایە راگەیاندووە، چونکە دژی بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤە.

تعليقات

المشاركات الشائعة