ژماره‌كا دى يا گرتيێن ئێزيدى ل سووريا هاتنه‌ رزگاركرن

رووداو - دێرەزوور
لە پارێزگای دێرەزووری سووریا 8 ئەندامی خانەوادەیەکی کوردی ئێزدی لەدەست چەکدارانی داعش رزگارکران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD رایگەیاند: "شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە رۆژئاوای دێرەزوور خێزانێکی 8 کەسییان لەدەست چەکدارانی داعش رزگارکردووە، خێزانەکە لە 5 منداڵ و 3 ژن پێکهاتووە".

رۆژی 3-8-2014 داعش قەزای شنگال و دەوروبەری کۆنترۆڵکرد، بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە هێرشەکەدا 6 هەزار و 400 کوردی ئێزدی رفێندران، سەرەڕای کۆنترۆڵکردنەوەی زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەستی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کوردی ئێزی لەدەست داعش ماون. هەسەدەش لە راگەیێندراوەکەیدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە هێشتا ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی لای داعش ماون.

ئەنجوومەنى سەربازیى دێرەزوور رۆژی 9-9-2017 ئۆپەراسیۆنى گەردەولوولی جزیرەی لە ناوچەى شەدادی لە باشوورى حەسەکە و لە دوو قۆڵى ئەبو خەشەب و ئەبو فاسەوە بۆ کۆنترۆڵکردنى ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى پارێزگاکە و بەرى رۆژهەڵاتى رووبارى فورات راگەیاند، تاوەکو ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە، ئەمە لەکاتێکدایە نێوەندی پارێزگاکە لەلایەن سوپا و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا کۆنترۆڵکراوەتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة