پەرلەمانتاره‌كا شیعە ڤیان دەخیل تەکفیر دکه‌ت

باسنيوز:
نوێنەرێكی كوردانی ئێزدی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، پەرلەمانتارێكی شیعەی مەزهەب بە (كافر) ناوی بردووە.

ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری كوردانی ئێزدی لە فراكسیۆنی پارتی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 20/11/2017، لە كاتی گەڕانەوەمان بۆ پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتارێكی ئافرەتی شیعە مەزهەبی سەر بە كوتلەی هاوپەیمانیی نیشتمانی، لێم هاتە پێشەوە و پێی گوتم "تۆ گوتووتە ئێمە ترسمان لەوەیە عێراق ببێتە دەوڵەتێكی ئایینی"، لەوەڵامدا گوتم "بەڵێ"، ئەو پەرلەمانتارە پێی گوتم  "تۆ چ مافێكت بە سەر ئەوەوە هەیە كە عێراق ببێتە دەوڵەتێكی ئایینی یان نە، تۆ كافری و لە بنەڕەتدا بێ دینی".

پەرلەمانتارە ئێزدییەكە، دەشڵێت: "ئەو ئافرەتە كینەی بەرانبەرم هەیە، هەروەها ئەوان وا دەزانن كە بەس خۆیان بوونیان هەیە و بەچاوێكی دیكەوە سەیری خەڵك دەكەن، وەك ئەوەی نەبن"، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو نایەوێت ناوی ئەو پەرلەمانتارە ئافرەتە بهێنێ كە پێی گوتووە كافر، لەبەر ئەوەی داوایەكی یاسایی لەدژی ئەو پەرلەمانتارە بەرز كردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەم ناوهێنانەی نەقۆزێتەوە".

تعليقات

المشاركات الشائعة