سكرتێرا ئێكه‌تيا ئافره‌تێن كوردستانێ:هه‌تا نهۆ نێزیکی ٣ھەزار ئافرەتێن ئێزیدی د دەستێ داعشێ دان

ZNA-ھەولێر
سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان راگەیاند، خەریکە لە چوارچێوەی مەزھەبێکی دیاریکراودا مەودای بەشداربوونی ئافرەتان لە ژیانی گشتی تەنانەت لە چوارچێوەی خێزانێک دا رۆژانە مافەکانیان بەرتەسکتر دەکرێتەوە.

دکتۆرە ڤیان سلێمان سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە ئەم ساڵ ئەمە بۆ چوارەم سال دەچێت لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا  کوردستان لە بارودۆخێکی جیاوازدا یادی رۆژی بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان دەکەینەوە، لە کاتێک دا ھەرێمی کوردستان دوو جۆر توندووتیژی بەرامبەری دەکرێت، توندووتیژیەک بەھۆی کورد بوونمانەوە لە لایەن نەتەوە باڵاڵ دەستەکانەوە لە ولاتێکی دیکتاتۆری وەکو عێراق دەچەوسێندرێنەوە وە بە ھەموو جۆرێک توندووتیژی بەرامبەر بە ئێمە دەکرێت، لە رووی سیاسیەوە بۆ بنبڕکردن بۆ نەھێشتنی ئیرادەی کوردستانیان بۆ نەھێشتنی گەلیک بەناوی کورد، لە روانگەیێکی ترەوە ھەرێمی کوردستان تووشی گەورترین توندووتیژی بووە لە داگیرکردن، سەرەتا لە لایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە، لەم کۆتایەشدا بە ھۆی داگیرکردنی کەرکووکی دڵی کوردستان و چەند ناوەچەیەکی تر لەلایەن حەشدی شەعبیەوە، ئەمە  توندووتیژییەکە بە شێوەیەکی گشتی لە سەر کوردستانیان دەبارێت، لە لایەکی ترەوە ئافرەتان و منداڵ باجی سەرەکی لەم توندووتیژیانەدا دەدەن، لە روانگەیێکی ترەوە دیسان ئافرەتانی کوردستان  ھاوشێوەی ئافرەتانی عێراق لە سایەی ئەم رژێمە دیکتاتۆرەوە دەبینین رۆژ بە رۆژ مافەکانیان لێ زەوت دەکرێت، خەریکە لە چوارچێوەی مەزھەبێکی دیاریکراودا مەودای بەشداربوونی ئافرەتان لە ژیانی گشتی تەنانەت لە چوارچێوەی خێزانێک دا رۆژانە مافەکانیان بەرتەسکتر دەکرێت، کۆتاشت ئەوە بوو کە پەرلەمانی عێراق لە ھەژموونی ئایینی و مەزھەبێکی دیاریکراودا بە ئاسانی بە سەریەوە دیارە، لەو چوارچێوەیە دەیەوێت ئافرتانی عێراق  بە ئافرەتانی کوردستانیشەوە جارێکیتر لە سەرەتاترین مافیان کە مافی ھەلبژاردنی ھاوسەر وە مافی چونیەتی ژیانە بێبەش دەکات، وە رێگە بە خۆی دەدات کە لە چوارچێوەی یاسایەکی جەعفەریدا کچێکی منداڵ بەشوو بدات وە کچێکی منداڵ  لە مافی منداڵیەتی خۆی بێبەش بکات.

سکرتێری یەکیێتی ئافرتانی کوردستان گووتی: توندووتیژی دەتوانرێت بە دوو شێوە لێی بروانی، بە شێوەیەک رێژەی توندووتیژی زۆر زیادی کردووە، ئەم رێژەیە ٣ ساڵ لەمەوبەر زیادی کردووە، یەکەم لەو  ئافرەتە پاکیزەیانەکانی ئێزیدیەکان کە لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە رفێندران، تا ئێستا نزیکەی ٣ھەزار ئافرەتی ئێزیدی لە دەستی داعش داین، ئەمانە لە ھەموو مافەکانی مرۆڤ بوونیان بێبەشکراون و دەچەوسێندرێنەوە، ئەمە گەورترین توندووتیژیە کە رێژەی توندووتیژی پێی بەرز دەبێتەوە، ھەر لەم سالدا دوایی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە لە لایەن حەشدی شەعبیەوە پێشێلکاریەکی زۆر دەرھەق بە ئافرەتان لە ناوچە داگیرکراوەکان کراوە، بەتایبەتی لە دۆزخورماتوو دا، وە لە کەرکووک، ئافرەتان رووبەروی توندووتیژی بونەتەوە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە، ئەمەش یەکێکە لە شێوەکان کە رێژەی توندووتیژی دروستکردووە، بەلام ئەگەر مەبەستمان ئەوەیە ئەو کێشانەی لە نێوان ھەردوو رەگەزدا لە چوارچێوەی کۆمەلایەتی و پەیوەندی نێوان ئافرەتان و پیاوان دا ھەن بەلێ ئەم بارودۆخەش کاریگەرە لەسەر دروست بوونی کێشە لە نێوان خێزانەکاندا ھەبووە، بێگومان برینی مووچەی کوردستانیان دروستکردنی قەیرانی دارایی لە ناو مالەکان کەمکردنەوەی ئەو ھەموو پێداویستیانەی ژیان بەلێ وای لە پیاو و ئافرەتی ئێمەکردووە، زۆر جار نەبوونی دەبێتە ھۆی توندووتیژی  دەبێتە مایەی لێک تێنەگەیشتن و کەمتر دانبەخۆداگرتن، ئەمانەش ھەمووی کاریگەری لەسەر پەیوەندی تاکەکانی کۆمەلگادا ھەیە، وە باشنەبووبی باری دارایی خێزان یەکێکە لا ھۆکارەکانی لەیەک تێنەگەیشتن یان دروستبوونی توندووتیژی یان لەیەک جیابوونەوەی خێزانەکان، ئەمەش لە راستیدا کاریگەریەکی گەورەی ھەبووە، بەم شێوەیە رێژەی توندووتیژی بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەر دەستی ئێمەن بە حکومی ئەوەی ئێمە ئۆرکانێکین خەلک روو لە ئێمە دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەڵی رێژەی توندووتیژی زۆر زیادی کردووە.

ھەروەھا گووتی: پێگەیاندنی کۆمەلایەتی کە لە ئەمجامی بلاوکردنەوەی وشیاری لەنێوان تاکەکانی ئەرگ و مافەکانی ھەر تاکێک سەیرکردنی مرۆڤ بە یەک چاو و بلاوکردنەوەی بیرۆکەی یەکسانی، لە رێگەی سیمینار بەتایبەتی لە رێگەی خولەکان، کە چۆن تاکێک دەتوانێت پەیوەندی دروست بکات لەگەل تاکەکانی تر، چۆن دەتوانێت زیاتر لە دەورووبەری خۆی تێبگات، چۆن دەتوانێت بەھەمان چاوی خۆی سەیری رەگەزەکانی تر و مرۆڤەکانی دەورووبەری خۆی بکات، بێگومان ئەمانە ھەمووی کاریگەری خۆی دەبێت، ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی تاکەکان لە رووی کۆمەلایەتیەوە تێگەیشتنی باشتریان ھەبێت، لە ئەنجامدا چەند رێژەی پێگەیاندنی پێگەی کۆمەلایەتی زیاتر بێت لەنێوان تاکەکانی کۆمەلگا بێگومان ئەوەندە رێژەی توندووتیژی لەنێوان تاکەکانی کۆمەلگادا کەمتر دەکاتەوە ئەمە لە لایەکەوە لە سەر ئاستی کەسیەوە لە سەر ئاستی تاکەکانی کۆمەلگا تۆ کاری لێبکەی، لە لایەکەیترەوە کۆمەلگا تەنھا تاکەکاننین کۆمەلگا بریتیە لە کۆمەلە ئۆرگانێک، بەتایبەتی حکومەت و یاسا، یاسا پالپشتیەکی گەورەیە کە لە رووی یاساکان تاکەکانی کۆمەلگا بەتایبەتی ئافرەت و پیاو ھەمان ماف و ھەمان ئەرکیان ھەبێت، لە بەرامبەر یاسادا لە ھەموو بوارەکان یاسا مەدەنیەکان و یاسا سیاسیەکان بە ھەمان شێوەیەک پێگەیان ھەبێت، لە روانگەی تێکەل بوونی ژیانی کۆمەلایەتی ئەو زەمینەیە بۆ ئافرەتان و پیاوان وەکو یەک برەخسێت کە بتوانن دەربازی ژیان ببن، تێروانینی تاکەکان بەرامبەر بە خێزان بەرامبەر پەیوەندیەکانی ناو خێزان روونبکرێتەوە وە تێبگەینرێت کە ئێمە ھەموومان مرۆڤین ھەموومان لە ھاوبەشی تەواو کاریداین ئێمە پێکەوە دەتوانین ژیانێکی بەختەوەر بونیات بنێین. 

تعليقات

المشاركات الشائعة