نوونەرێ فیدراسیۆنا پەنابەرێن عێراقی ل تورکیا ئاگه‌هداريه‌ك به‌لاڤكر
باسنيوز:
دەربارەی ڕووداوەکەی دوێنێی شاری کۆجەلی تورکیا،کە ژمارەیەک پەنابەر له ده‌ریای ڕه‌شدا خنکان، نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا چەند زانیارییەک دەخاتە ڕوو.
ڕۆژ عەزیز،نوێنەری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ شه‌و له ده‌ریای ڕه‌ش له نێوان توركیا و ڕۆمانیا یه‌ختێك كه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتووه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه نقووم بووه و به‌و هۆیه‌وه 21 په‌نابه‌ر خنكاون و 40 په‌نابه‌ری دیكه‌ش ڕزگاریان بووه".
گوتیشی: "بەپێی زانیاریەکانمان سەرجەم ئەو پەنابەرانەی لەو ڕووداوه‌دا گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان کوردن بەڵام هیچ ناسنامەیەکیان پێ نه‌بووه بۆیە باشتر وایە کەسوکاری ئەو پەنابەرانەی لەو یەختەدا خنکاون یان بێسەر و شوێن بوونه بچنە شاری کۆجەلی تورکیا چونكه لە پزیشکی دادوەری ئەو سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كان هەن و وێنەیان گیراوە و خراونەتە تابووتەوە و ژمارەیان لەسەرە تا بەپێی وێنەکان کەسوکاریان بیانناسنەوە".
ئاشكراشیكرد كه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر تاكو 15 ڕۆژی دیكه ئه‌و ته‌رمانه بێ خاوه‌ن بمێننه‌وه ئه‌وا شاره‌وانی شاره‌كه هه‌ر له‌و وڵاته ده‌یاننێژن.
تعليقات