ھەشت بنگه‌هێن دەنگدانێ ل شنگالێ هاتنه‌ ڤه‌كرن

شنگال-KDP.info-
 قایمقامی قەزای شنگال گوتی، ھەموو ئامادەکاریەک بۆ ریفراندۆم تەواو بووە و ھەشت بنکەی دەنگدانیش لە شنگال و دەوروبەری کراونەتەوە.
 
(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە سنووری شنگال و دەورەبەری زیاتر لە ١٨ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، کە ٣ ھەزار و٥٠٠ کەسیان گەڕاونەتەوە سەنتەری قەزای شنگال، ئەوانەی دیکەش گەڕاونەتەوە بۆ سنووری سنوونێ".
 
قایمقامی قەزای شنگال گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان ھەموو ئامادەکارییەکییان بۆ پاراستنی سندوقی دەنگدان و دەنگدەران لە رۆژی دەنگداندا کردووە، ھیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە، هاووڵاتییان دەتوانن بە ئارامی دەنگی خۆیان بدەن".
 
(مەحما خەلیل) ده‌شڵێ: "بۆ دەنگدانی خەڵکی شنگال و دەوروبەری ھەشت بنکەی دەنگدان کراونەتەوە، کە یەکێک لە سەنتەری شنگال و حەوتی دیکەش لە دەرەوەی شنگالە".

تعليقات

المشاركات الشائعة