کچەكا کوردا ئێزدی ب (پاشایا پەنابەران) ل ئه‌لمانیا هاته‌ ب ناڤكرن

باسنیوز:
بەھۆی گەڕاندنەوەی بڕێکی زۆر لە یۆرۆ بۆ بنکەیەکی پۆلیس، ِرۆژنامەیەکی ئەڵمانی، نازناوی (پاشای پەنابەران) دەبەخشێتە پەنابەرێکی کوردی ئێزدی.

ڕۆژنامەی (berliner kurie)ی ئەڵمانی، لە بەرگی یەکەمی ڕۆژنامەکەیدا وێنەی کچێکی کوردی ئێزدی داناوە، بە گەورەییش لەسەری نووسیوە: "زۆر سوپاس کە لەگەڵمانی".

وەکو ڕۆژنامەکە دەریخستووە،‌ لەیلا، کە پەنابەرێکی تەمەن 16 ساڵانە، کچە کوردێکی ئێزدییە و وەک پەنابەر لە ئەڵمانیایە، لەیەکێک لە وێستەگەکانی شەمەندەفەری ئەو وڵاتە، بڕی 14 ھەزار یۆری دۆزیوەتەوە، دوای دۆزینەوەشی، بەخێرایی بڕە پارەکەی بۆ بنکەیەکی پۆلیس بردووە".

ڕۆژنامەکە ئەم کارەی (لەیلا)ی بە کارێکی مرۆڤایەتیی زۆر جوان وەسف کردووە،‌ ھەر بۆیە بە (پاشای پەنابەران) ناوی بردووە.

تعليقات