شنگال دبتە ئەنداما ئێكه‌تيا شارەوانیێن جیهانێ بۆ ئاشتيێ

رووداو-هەولێر 
کۆنفرانسی ئەندامانی یەكێتیی شارەوانییەكانی جیهان بۆ ئاشتی لە شاری ناکازاکی لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆک شارەوانییەکانی هەولێر و هەڵەبجەش بەشدارن.

سیروان سیرینی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە کۆنفرانسی ئەندامانی یەكێتیی شارەوانییەكانی جیهان بۆ ئاشتی لە شاری ناکازاکی لە ژاپۆن دەستیپێکردووە و تێیدا سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر و هەڵەبجە بەشدارن و منیش وەکو ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەشداریمکردووە.

سیروان سیرینی گوتی: "لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی کورد داوایان لە ئەندامانی یەکێتییەکە کردووە کە شاری شنگال لە کۆنفرانسەکەدا بکرێتە ئەندام، ئەوانیش بەڵێنی ئەوەیان داوە لە کۆنفرانسی داهاتوو ئەو داواکارییە جێبەجێ بکەن".

کۆنفرانسی ئەندامانی یەكێتیی شارەوانییەكانی جیهان بۆ ئاشتی دوو ساڵ جارێک دەبەسترێت و 7500 سەرۆک شارەوانی لە 162 وڵاتی جیهان تێیدا بەشدار دەبن. لە ساڵی 2016 دا یەکێتییەکە سەرۆکی شارەوانی کۆبانێی وەکو ئەندام قبوڵکرد.

تعليقات

المشاركات الشائعة