هەولێر-KDP.info-
گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌چێته قۆناغێكی تر و بڕیاره شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا بكات. ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمیش ده‌ڵێت، گه‌شبینە به سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی دانووستانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بۆ به‌غدا و پێی وایە ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه ئیجابی ده‌بێت و، شانده‌كەش ئه‌مجاره له به‌غدا سه‌نگی خۆی ده‌بێت و متمانه‌یه‌كی باش به‌ده‌ست دێنێت.
ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕۆژی 8ی تەمووزی 2017 بە سەرپەرشتیی (مەسعوود بارزانی)، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و، ڕۆژی یەکشەممەش ٣٠ی٧ی٢٠١٧ لە پیرمام بە سەرپەرشتیی بەڕێز (مەسعوود بارزانی) و بەشداریی بەڕێزان (کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی) و (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجومەنەدا دووه‌مین كۆبوونه‌وه بەڕێوە چوو، بڕیار درا شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن. دوێنێ، دووشه‌ممه‌ش، 7ی ئه‌یلوول سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجام دا و تێیدا بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوستان لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجێندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، (د. ڤیان ده‌خیل)، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم و ئه‌ندامی شاندی دانوستان لەگەڵ به‌غدا، ڕاگەیاند: ''دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، ئێمه‌ی كورد ده‌مانتوانی ده‌وڵه‌تی خۆمان ڕابگه‌یەنین، به‌ڵام بڕیاربوو عیراقێكی نوێ دروست بێت بۆ ته‌واوی عیراقییه‌كان، به ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه، کەچی پاش 14 ساڵ، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له به‌غدا حوكمڕانی ده‌كه‌ن به عه‌قڵییه‌تی ئۆپۆزیسیۆن حوكم ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵیان نه‌بێت، هه‌موو شتێك لەدژی ده‌كه‌ن و به شه‌ریك داینانێن، له‌م سێ ساڵه‌ی كۆتاییشدا ده‌بینین بارودۆخه‌كه خراپه و به‌ره‌و خراپتریش ده‌چێت، بۆیه بۆ ئێمه‌ی كورد و بۆ به‌غداش باشتره، کە جیرانی باش بین، نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتری بین و دوژمن بین.''
دەر‌باره‌ی پێشوازیکردنی شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمی هه‌رێم بۆ به‌غدا، (د. ڤیان) ڕایگه‌یاند: ''گه‌شبینین به سه‌ردانه‌كه و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌مان. هه‌روه‌ها شانده‌كه ئه‌مجاره له به‌غدا سه‌نگی خۆی ده‌بێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش، (د. حه‌یده‌ر عه‌بادی)، له سه‌ره‌تاوه ئه‌و مه‌جاله‌ی داوه بۆ لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆی بابه‌تی ڕیفراندۆم بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك سیاسیی به‌غدا به‌م دواییه زۆر به توندی لێدوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیاره، ئێستا له قۆناغێكداینه، کە هه‌ڵمه‌تی ڕاگه‌یاندیان ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌و لایه‌ی دژی ڕیفراندۆم لێدوان بدات، باشترین كارته به‌ده‌ستیانەوە، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی شه‌قام له به‌غدا و ناوچه‌كانی باشوور، بۆیه به پێشبینیی خۆم، سه‌ردانه‌كه ئیجابی ده‌بێت و متمانه‌یه‌كی باش به‌ده‌ست دێنین.''
ڕۆژی 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌رێت .
تعليقات