ناديا موراد سه‌ره‌دانا گوندێ كۆچۆ كر

رووداو- شنگال
نادیە موراد كچه‌ كوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش و باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان سەردانی گوندی کۆچۆی کرد.

نادیە موراد دوای نزیکەی سێ ساڵ کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی کۆچۆ لەلایەن چەکدارانی داعش، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-6-2017 گەڕایەوە گوندەکەی.

نادیە موراد شەش برا و دایکی لەلایەن داعشەوە کوژراون. دوای چوونە نێو خانووەکەیان نادیە موراد و خوشکێکی بەکوڵ دەگریان و بیرەوەری ئەو کارەساتەی بەسەریاندا هاتووە کاریگەری زۆری لەسەریان دانابوو.

گوندی کۆچۆ18کیلۆمەتر لە سەنتەری شنگالەوە دوورە، پێش ئەوەی داعش هێرشی بکاتە سەر 3000 کەسی تێدا دەژیا، کە زۆربەیان کوردی ئێزدی و مسوڵمانی سەر بە هۆزی مەنتک بوون.

لە 3-8-2014 داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەورووبەری و تەنیا لە گوندی کۆچۆ هەزار و 300 کەسی کوشتوون یاخود بە دیل گرتوون و بێسەروشوێن کراون.
نادیە موراد
کچە چالاکوانێکی کوردی ئێزدییە
خەڵکی گوندی کۆچۆیە
1993 لە دایکبووە
6 برا و دایکی گوللـەبارانکراون
یەکێکە لەو کچە کوردە ئێزدیانەی لەدەست داعش رزگاریبووە
2016 پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئاشتی جیهانی نۆبڵ
2016 خەڵاتی ساخارۆڤی بە هاوبەشی لەگەڵ لەمیا بەشار پێبەخشرا
سەرۆکەکانی میسر، یۆنان و شێخی ئەزهەر پێشوازییان لێکردووە

تعليقات

المشاركات الشائعة