لە پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ بە ئامادەبوونی راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی فراکسیۆنە جیاکانی ئەڵمانیا و ژمارەک پسپۆر لە بوارە جیاوازەکان، پانێلێک لەسەر کچانی کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش و رزگاربووێکی کۆسۆڤۆ و هۆڵۆکۆست سازدەکرێت.
ئەمڕۆ رێکخراوی هاوار و فراکسیۆنێکی نێو پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ بە ئامادەبوونی ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی فراکسیۆنە جیاکانی ئەڵمانیا و ژمارەک پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکان و چەند کەسایەتیەکی گرنگ لە پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ پانێلێک ساز دەکەن.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرلین رایگەیاند، پانێڵەکە کاژێر 2:00 بە کاتی ئەڵمانیا دەستپێدەکات، کە تێیدا کچانی کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش و رزگاربوویەکی موسڵمانی کۆسۆڤۆ و رزگاربوویەکی یەهودی هۆلۆکۆست گوتاری خۆیان دەبێت و باس لە نەهامەتییەکانی خۆیان دەکەن.
تعليقات