مەزارگەه و پەرستگه‌هێن ئایینی یێن ئێزدیان دئێنه‌ نوژەنكرن

بابیری-KDP.info-
بڕیارە ھەموو ئەو مەزارگە و پەرستگا ئاینیانەی کوردانی ئێزدی ئەوانەی لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ خاپوورکرابوون نوژەن بکرێنەوە و تەنیا لە سنووری ناحیەی باشیک و بەحزان ٣٩ پەرستگا و مەزارگە خاپوورکراون.

(فاروق شێخ فەخری)، بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی بنکەی رۆشنیری لالش لە کۆڵگەی بابیری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، “ھەموو مەزارگە و پەرستگاکانی خۆمان سەرلەنوێ بەشێوازێکی سەردەمیانە نوژەن دەکەینەوە و ئێستا کار لە مەزارگەی شەخسێ باتێ سەربە قەزای شێخان دەکرێت ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ تیرۆرستانی داعشه‌ تا بزانن ھیچ کات ناوتوانن مەزارگە و شوێنە ئاینیەکانمان بۆ ھەتا ھەتایە لەناوی بەرن.

تعليقات

المشاركات الشائعة