گوندێ کۆچۆ ل شنگالێ ژ ده‌ست تيرۆرستێن داعشێ هاته‌ کۆنترۆلکرن

رووداو - هەولێر 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-5-2017 گوندی کۆچۆ لە سنووری شنگال لەلایەن حەشدی شەعبی کۆنترۆڵکرایەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی حەشدی شەعبی، هێزەکانی لیوای 3ی حەشد گوندی کۆچۆ-یان لە رۆژهەڵاتی بەعاج لە رۆژئاوای موسڵ کۆنترۆڵکردووەتەوە.

هاوکات پەیامنێری رووداو رایگەیاند، حەشدی شەعبی سەرجەم ئەو گوند و کۆمەڵگەیانەی دەکەونە سنووری ناحیەی قەیرەوان کۆنترۆڵی کردوونەتەوە، تەنها گوندی کۆچۆ مابوو کۆنترۆڵی بکاتەوە، ئەمڕۆ دوای گەمارۆدانی توانی ئەویش کۆنترۆڵبکاتەوە.

ئەیوب نەسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە باشووری شنگال دەشڵێت، سەرجەمی ئەو 48 گوندانەی سەر بە ناحیەی قەیرەوانن، هێزەکانی حەشدی شەعبی توانیان هەموویان کۆنترۆڵبکەنەوە، تاوەکو شەوی رابردوو، تەنها گوندی کۆچۆ مابوو، بەڵام ئەمڕۆ حەشدی شەعبی چووە نێو گوندی کۆچۆ و ئەویشی کۆنترۆڵکردەوە.

گوندی کۆچۆ 18 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای شنگال- لە پارێزگای نەینەواوە دوورە، پێش ئەوەی داعش هێرشی بکاتە سەر، نزیکەی چوار هەزار کەسی تێدا دەژیا، کە زۆربەیان کوردی ئێزدی بوون.

رۆژی 24-5-2017  ئەبو مەهدی موندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، حەشدی شەعبی لەژێر ناوی "شەهیدەکانی شنگال" قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "محەممەد رەسوڵڵا"یان دەستپێکردووە، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی رۆژئاوای قەیرەوان و بەعاج و گەیشتن بە سنووری عێراق- سووریا.

لە 3-8-2014 داعش هێرشیکردە سەر شنگال و دەورووبەری و تەنیا لە گوندی کۆچۆ هەزار و 300 کەسی کوشتن، یان بە دیلی گرتن و بێسەروشوێنن.

تعليقات

المشاركات الشائعة