به‌یانناما پێكهاتێن نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى ده‌رباره‌ى ریفراندۆمێ

باسنيۆز:
پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتیوانی ریفراندۆم ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئاماده‌ی هه‌ر هاوكارییه‌كن كه‌ پێیان بسپێردرێت.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی كوردستان كه‌ له‌ مه‌سیحی و ئێزدی و كلدان و ئاشورییه‌كان و كاكه‌ییه‌كان و زه‌رده‌شیتی و مه‌ندائییه‌كان پێك دێت، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ سه‌رۆك بارزانی بڕیاری له‌سه‌ر داوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ته‌واوی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان، پشتگیری حزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، داواش له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، بڕیاریداوه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ (11ی 2017) ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌نجام بدرێت.

تعليقات

المشاركات الشائعة