په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئاسایی رۆژی دووشه‌ممه 4 نیسانی 2017 پرسی ره‌وشی ئه‌منی قه‌زای شنگال و راپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، هه‌رێم و پارێزگاكان له‌مباره‌وه تاوتوێ ده‌كات.
بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆببیته‌وه و 10 بابه‌ت و پرۆژه یاسا تاوتوێ بكات و تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌منی شنگال له شه‌شه‌مین كاری به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دانراوه.
له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌م پرسه دانرابوو بۆ تاوتوێكردن، به‌ڵام به‌هۆی پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بپڕژێته سه‌ر راپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، هه‌رێم و پارێزگاكان بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی شنگال.
له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، په‌رله‌مانی عێراق سه‌رباری بایكۆت كردنی فراكسیۆنه كوردییه‌كان بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك بهێنرێته خواره‌وه. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا بڕیاریدا نابیت چیدیكه كورد مامه‌ڵه به نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه بكات.
بڕیاره له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین بابه‌ت و پرۆژه یاسای دیكه‌ش بخرێته‌ڕوو، له‌وانه پرۆژه یاسای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داراییه‌كانی گواستراو و ناگواستراوی به‌رپرسانی پێشووی به‌عس، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای پشووه فه‌رمییه‌كان، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای توڕی راگه‌یاندنی عێراق، ده‌نگدان له‌سه‌ر لێخۆشبوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی، ده‌ستپێشخه‌ری ژنه په‌رله‌مانتاران بۆ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له نه‌ینه‌وا، ته‌واوكاری پرسیاركردن له وه‌زیری ته‌ندروستی، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان، راپۆرت و گه‌نگه‌شه‌كردنی پرۆژه یاسای دووه‌می كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
تعليقات