دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابەشکردنی جۆرەها هاوکاری بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکانی دیبەگە و حەسەنشام و بە هاوکاری رابیتەی ئیسلامی و مانگی سووری تورکی، هاوکاری ١٦٩٦ خێزانی ئاوارەی کرد.
بهپێی ڕاگهیاندراوێك، رێکەوتی 3ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆراکی وشکیان بۆ ١١٩٦ خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد، هاوکارییە خۆراکییەکان لەلایەن رابیتەی ئیسلامیەوە دابین کرابوون.
رۆژی پێشو رێکەوتی 2ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەنشام بە هەماهەنگی مانگی سوری تورکی هاوکاری خۆراکی بۆ ٥٠٠ خێزانی ئاوارە دابین کرد.
کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و کەمپی حەسەنشام دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەرێوەدەبرێن و رۆژانە رێکخراو و ناوەندە خێرخوازییەکان لە رێگای (دەزگای خێرخوایی بارزانی)یەوە جۆرەها هاوکاری بۆ ئاوارەکان دابن دەکەن.
ههروهها له ههمان ڕۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی تەندرووستیان بۆ ٩٠٠٠ خێزانی ئاوارە لەسەر چیای شنگال، دابین کرد.
هەر لەهەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی جلوبەرگییان بۆ ٥٠ خێزانی چیای شنگال دابنیکرد، هەروەها شیری قوتوو بە هەماهەنگی کەنیسەی کاسۆلۆکی لە سویسرا بۆ ٥٠٠ منداڵی سەرچیای شنگال دابینکراوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لەگەڵ ئاوارەبوونی کوردانی ئێزدی بۆ سەر چیای شنگالەوە هەتا ئێستا هاوکاری جۆراوجۆری بۆ ئاوارەکان دابینکردووە و هەوڵیداوە بەشێکی بەرچاوی پێداویستی ئاوارەکان پڕ بکاتەوە.
تعليقات