K24 - بەغدا
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بۆردوومانكردنی سنووری شنگال لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا تاوتوێ دەكات.
ئاوات خەیروڵڵا، پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە 11 خاڵ گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".
گوتیشی: "ھەرچەندە باسی بۆردوومانی شنگال لەنێو كارنامەكە نییە، بەڵام لیژنەی ئاسایش و بەرگری راپۆرتێكیان ئامادەكردووە لەبارەی بۆردوومانی شنگال لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا، لەراپۆرتەكەدا جگە لەوەی سەركۆنەی بۆردوومانەكە بكرێت، دەیانەوێت پەرلەمانی عێراق بڕیاربدات بۆ ئەوەی لە نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵا دژی توركیا تۆماربكرێت".
تعليقات