نادیا موراد:هەزاران ئێزدی د زیندانێن داعشێ دان

ZNA- ‌هەولێر
نادیا موراد چالکای مافی مرۆڤ، رۆژی سێشەمە، بە رادیۆ ئەڵمانیای گوت: زیاتر لە سێ هەزار ژن و منداڵی ئیزدی لە لایەن داعشەوە گیراون و دیار نییە چەند کەسیان کوژراون و چەندیان لە زیندانی داعش دان.

نادیا موراد دەڵێ دیار نییە، ئەوانەی زیندووشن لە کوێ لە زیندان دان.

نادیا موراد خۆی تەمەنی ٢٤ ساڵ ە هاونی رابردوو بۆماوەی سێ مانگ ئەسیری گروپی تیرۆریستیی داعش بوو. نادیا کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە گوندی "کوچو" شەش برای دەستی داعش کوژران. خۆیشی دوای سێ مانگ توانی لەدەست چەکدارانی داعش رابکات و ئێستا وەک پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژێت.

نادیا موردا لەگەڵ لامیا حاجی بەشەر، کچە کوردی ئیزندی مانگی سپتەمبەری رابردوو بە هاوبەشی خەڵاتی مافی مرۆڤی ساخارۆفیان لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە پێ بەخشرا.

نادیا موراد هەروەها ساڵی ٢٠١٦ خەڵاتی مافی مرۆڤی "ڤۆسڵاو هاوڵ"ی ئەنجومەنی ئەوروپای پێبەخشراوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة