نادیا موراد و ئه‌مه‌ل كلونی داخواز دكه‌ن نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى ڤه‌كۆلينێ ل سه‌ر تاوانێن داعشێ ل دژى ئێزديان بكه‌ن

خه‌ندان

نادیه‌ موراد و ئه‌مه‌ل كلونی پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ داواده‌كه‌ن، ڕێگه‌بدرێت به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وتاوانانه‌ی كه‌داعش ئه‌نجامیداون له‌دژی ئێزیدییه‌كان له‌عێراق و سوریا.


به‌ریتانیا پرۆژه‌بڕیارێكی ئاماده‌كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی بیخاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.


كلونی ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق نامه‌یه‌ك بنێرێت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان  و تیایدا به‌فه‌رمی داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌بكات به‌رله‌وه‌ی 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌بڕیاره‌كه‌ بده‌ن .


له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆیته‌رز كلونی  دوای به‌شداریكردنی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی كه‌داعش له‌عێراق وسوریا ئه‌نجامیداون ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی عێراق به‌ئاشكرا پشتیوانی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، به‌ڵام تائێستا ئه‌و  داوایه‌ی به‌فه‌رمی‌  نه‌كردووه‌.


وتیشی‌"ده‌مانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ببینین  كه‌ به‌هاریكاری و هه‌مانگی عێراق به‌رێوه‌بچێت".

به‌بڕوای‌ كلونی‌، ئه‌گه‌ر له‌كۆتاییدا له‌ڕووی كردارییه‌وه‌ پشتیوانی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌كرا ،ئه‌وا پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بیر له‌ڕێگایه‌كی  تر بكاته‌وه‌ بۆسه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌.


ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت لیژنه‌پێكبهێنێت به‌بێ ڕازیبونی عێراق،  هه‌روه‌ها ده‌توانێت تیمێكی تایبه‌ت دابه‌مه‌زرێنێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ئاماده‌كردنی دۆسیه‌كان، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌مانگی كانونی یه‌كه‌م له‌سوریا ئه‌نجامیدا، ده‌شتوانێت دۆسیه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان بكات.


ئه‌و پارێزه‌ره‌ به‌ گرنگی‌ زانیوه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان بپارێزرێن"زۆر زۆر گرنگه‌ كه‌به‌ڵگه‌كان بپارێزرێن و له‌پرۆسه‌ی دادگایكردندا له‌ئاینده‌دا به‌كاربهێنرێن".


لای‌ خۆیه‌وه‌ له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ ئایا بۆچی عێراق خۆی به‌دوور ده‌گرێت له‌وه‌ی كه‌داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌بكات نادیه‌ مورا وتی"به‌رپرسانی‌ عێراق له‌وباوه‌ڕه‌دان هه‌مووعێراقییه‌كان ڕووبه‌ڕووی چه‌وسانه‌وه‌و زوڵمی داعش بونه‌ته‌وه‌ ئێمه‌ به‌دوای داوه‌ری و عه‌داله‌ته‌وه‌ین  بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان".  

تعليقات

المشاركات الشائعة