پلان بۆ ئازادكرنا كۆمه‌لگه‌ه و گوندێن شنگالێ يێن د ده‌ستێ داعشێ دا هاتيه‌ دانان

دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال دەڵێ، پلان هەیە بۆ ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی سنووری شنگال، کە هێشتا لە بندەستی داعشەدان. بەرپرسی پێشووی لقی پارتی لە دهۆکیش دەڵێ، دوای ئازادکردنی مووسڵ، دەبێ تەواوی ئەو سنوورەی کە دەکەوێتە نێوان عێراق و سووریاوە ئازاد بکرێتەوە.

(عەبدولخالق باپیر)، بەرپرسی پێشووی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پلان هەیە بۆ ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی شنگال، کە ئێستا بەدەست داعشەوەن و، دەبێ دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ، ئەو ناوچانەی نیزیک شنگال و سنووری عێراق و سووریا بەتەواوەتی ئازاد بکرێنەوە.''

(عەبدولخالق باپیر) گوتی: ''هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ئازادکردنەوەی هەر بستەخاکێکی کوردستان لە ئامادەباشی دایە و بڕیارە هیچ بستەخاکێکی کوردستان بەدەست داعشەوە نەمێنێت.''

(وەحید باکووزی)، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاشکرا کرد: ''هەموو شتێک ئامادەیە بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانی شنگال، بەڵام چاوەڕوانی پرۆسەکەی مووسڵ دەکەین، چونکە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، بە سەرپەرشتیی ئەمەریکا و سوپای عێراق هەماهەنگمیان هەیە، دەنا هەموو پلانەکە ئامادەیە و بەزووترین کات ئەو کۆمەڵگا و گوندانە ئازاد دەکرێنەوە.''

تعليقات

المشاركات الشائعة