(ئەلیاس مارۆ کشتار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێمە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) دەخوازین ناوچەکانمان بگەڕێنێتەوە سەر هەرێمی کوردستان. ئێستا داعش کارێکی دیکە بەرانبەرمان دەکات، مێشکی منداڵان دەشواتەوە و لە دژمان بەکاریان دێنێت. جگە لە هەرێمی کوردستان هیچ دەوڵەتێکی دی بە هانامانەوە نایەت، چەندین جار داوامان لە حکوومەتی عێراق کردووە، کە بە هانای ئێزدییەکانەوە بێت و ژن و منداڵەکانمان لە دەستی داعش ڕزگار بکات، کەچی هەر بێدەنگ بوون و هیچیان نەکرد.''
نوێنەری ئێزدییەکان لە پارێزگای مووسڵ دەشڵێ: ''ئێمە ڕۆژانە باجی ئەوە دەدەین، کە کوردین و ئایینی خۆمان هەیە، بۆیە بە هەرشێوەیەک بێت، دەبێ ناوچەکانمان بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان. ئێمە بڕیارمان داوە، ئیدی ناتوانین لە ناوچەیەک بژین، کە سەر بەهەرێمی کوردستان نەبێت.''
تعليقات