جڤاتا رۆحانيا ئێزدیان بەیاننامەیەک به‌لاڤكر

 رووداو- شێخان
حازم تەحسین بەگ کوڕی میر تەحسین رایگەیاند، لەسەر رووداوەکەی ئەمرۆ جڤاتی رۆحانی ئێزدییان بەیاننامەیەک بڵاودەکەنەوە و چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت ئەوانیش بریتین لە رێگریکردن لەهەر شەڕێک لەناوچەکە، بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی شنگال لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و پەکەکەش شنگال چۆڵ بکات.

حازم میر تەحسین بەگ کوڕی میری ئێزدیانی جیهان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەیاننامەکە لە سێ خاڵی سەرەکی پێکهاتووە کە خاڵی یەکەم ئەوەیە ئێمە پێمانخۆشە شەڕ دروست نەبێت لە شنگال، شنگال کوردستانە و ئێمە نامانەوێت لە کوردستان شەڕ دروست ببێت".

بەگوتەی حازم میر تەحسین بەگ خاڵی دووەم ئەوەیە کە" ئێمە دەمانەوێت، سنوونێ، شنگال ، خانەسۆر هەموو ئەو ناوچانە بچێتە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە ببرێن".
خالی سێیەمش وەک حازم میر تەحسین بەگ ئاماژەی پێکرد ئەوەیە کە "ئێمە بە راشکاوانە داوا لە برایانی پەکەکە دەکەین ئەو ناوچەیە چۆڵبکەن، ئێمە نامانەوێت شەڕی براکوژی لە ناوچەکەمان دروستبێت".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3-3-2017 شەڕە تەقە لەنێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و یەبەشە لە بازگەیەکی کۆمەڵگەی خانەسۆری نزیک ناحیەی سنونێ روویدا و شەڕڤانێک گیانی لەدەستدا و چەندین کەسیش لە هەردوولا برینداربوون.
لە راگەیێندراوێکدا کە فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە سەربە پەکەکە رۆژی هەینی 3-3-2017 بڵاویانکردووەتەوە هاتووە"پێویستە ئەو هێزانە بە زووترین کات پاشەکشە بکەن و لە مەیدانەکانی ئێمە بچنە دەرەوە، داواش لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم یارییەدا هەستیار بن و بەهەڵوێستەوە یەکبگرن".
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادە لەوەی کەی و لە کوێ بیهەوێ لەناو سنووری خاکی کوردستان جموجۆڵ و جێگۆڕکێی هێزەکانی بکات و بۆ ئەوەش ئیجازە لە کەس وەرناگرێت".

تعليقات

المشاركات الشائعة