میرێ ئێزدیان داخوازا سه‌كناندنا شه‌رى دكه‌ت

وشه‌
بەیانی ئەمڕۆ هەیەنی لە خانە سۆری سەر شارۆكەی شنگال شەر لە نێوان هێزەكانی یەپەشە و پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوای كوردستان، رووی داوە و بەو هۆیەوەش دوو كەس لە هەردوولادا شەهید بوون و هەشتی تریش بریندار بوونە، بەڵام لە ئێستەدا جەنگ وەستاوە و گفتوگۆكردن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەستی پێ كردووە.

مەحما خەلیل قایمقامی شارۆكەی شنگال كە ئێستە خۆی لە ناوچەكەیە بە"وشە"ی راگەیاند، ئەو هێزەی پێشمەرگەی رۆژ كە هاتوونەتە ناوچەی خانەسۆر، لەلایەن هێزەكانی یەپەشەوە رێگریان لێ كراوە، دواتر تەقەیان لێ كردوون و جەنگ  لە نێوانیاندا دەستی پێ كردووە، بەڵام ئێستە جەنگەكە وەستاوە و دانووستان دەستی پێ كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و وەستاندنی جەنگ بۆ ئەوەی جارێكی تر دەست پێ نەكاتەوە.

خەلیل روونی كردەوە، ئەو هێزەی پێشمەرگە نەهاتووە بۆ ئەوەی بچێتە رۆژئاوای كوردستان و تەنیا بۆ جێگۆركێكردن بووە، بەڵام هێزەكانی یەپەشە شەڕیان پێ فرۆشتوونە و ئەو كێشەیان دروست كردووە، بۆ ئەوەی ئارامی لە ناوچەكەدا نەمێنێت كە ئەوەش بە بڕیاری پەكەكە بووە.

لای خۆیەوە كاوە ئازیزی ئەندامی ئەنەكەسە بە "وشە"ی راگەیاند، هێزەكانی ئێمە بەشێكن لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هێزە لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر گوازراونەتەوە، بەڵام هێزەكانی یەپەشە رێگریان لێ كردوون و شەریان دەست پێ كردووە كە بەداخەوە دوو شەهید و هەشت بریندار هەیە لە هەردوولا، ئەگەرچی ئێستە شەرەكە وەستاوە و گفتوگۆ دەكرێت بۆ ئەوەی كۆتایی بە كێشەكە بێت.

قایمقامی شنگال دووپاتی كردەوە كە چوونی ئەو هێزە بۆ ناوچەكە بە مەبەستی چوونیان نییە بۆ رۆژئاوای كوردستان و تەنیا بۆ ئەوەیە كە شوێنەكەیان گۆڕدراوە.

لای خۆیەوە میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان كە ئێستە لە كوردستانە رای گەیاند دروستبوونی جەنگ زیانی بۆ هەمووان هەیە، بۆیە پێویستە هەمووان كار بۆ وەستاندنی جەنگ بكەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة