دەستەيا مافێ مرۆڤى: رەوشا زارۆكان ل سنوورێ شنگالێ خراپتر بوويه‌

باسنيۆز:
گوتەبیژی دەستەی گشتیی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، ئەو ھاووڵاتییانەی لە کەمپەکانی سنووری ھەرێمی کوردستان بوون، بە ئومێدەوە گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان، بەڵام گەڕانەوەیان ڕەوشی منداڵانی خراپتر کردووە و لە خوێندن بێبەشی کردوون.

محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی گشتی مافی مرۆڤ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەشێک لەو ئاوارانەی گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان، بە ئومێدی ئەوە گەڕانەوە کە دەست بە ژیان بکەن، بەڵام ئێستا بەھۆی ئەو دۆخەی لەو ناوچانە دەگوزەرێت دیسانەوە منداڵەکانیان لە خوێندن دابڕان و ڕەوشیان زۆر خراپە".
 
ئەوەشی خستەڕوو، دەستەی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە پێویستە لەبەر قوربانیانی شنگال ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە خانەسوور و ناوچەکانی دەروبەری شنگال دەگوزەرێت کۆنترۆڵ بکرێت، ھەروەھا ئەو ھێزە چەکدارانەی بە ناوەکانی، بەرخودان، یان شۆڕشگێڕە..و هتد، پێویستە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕێک بخرێنەوە، ئەمەش لە پێناو دڵنیابوونەوەی ھاووڵاتییان و ڕەوینەوەی مەترسیی شەڕ لەو سنوورەدا لە نێوان ھێزێکی نافەرمی و ھێزێکی فەرمیدا پێویستە."
 
جەخیتیشی کردەوە، "لەبەر ئەوەی ناوچەی خانەسوور و شنگال بەشێکن لەو ناوچانەی لە دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن، بۆیە وەک دەستەی مافی مرۆڤ نەمانتوانیوە بەدواداچوونێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو ناوچانە بکەین، تا لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی منداڵان و ھاووڵاتیانی ئەو سنوورە بین، ئەوەش کێشەیەکە و قەرەبووی مافی ئەو ھاووڵاتییانەش ناکرێتەوە، بۆیە داوا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەسەڵاتی فەرمیی خۆی لەو ناوچانە جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی بەو ناوچانەش بگات."
 
پێشتر مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو، بەهۆی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتوانن هاوکارییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەست پێ بکەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة