سكرتێرێ نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى لگه‌ل ئێزدييان كۆمبوو و دێ سه‌ره‌دانا ئاواران كه‌ت

K24 – هه‌ولێر:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سەردانی کەمپی ئاوارەکان دەکات.

دوێنێ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی پێشوازی لێكرا.

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ گۆتێرێز جەختی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم کرده‌وه‌ و ئەوەشی راگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن و گوتیشی: دەمانەوێت جیهان ئاگاداری خواست و بڕیارەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشتر وەک سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران سەردانی هەرێمی کوردستان و کەمپی ئاوارەکانی کردووە کە ئێستا کوردستان نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارەی لە خۆگرتووە.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی رووحانی و میری ئێزدییان كۆبوویه‌وه‌.

ئامانج له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئێزدییه‌كان و باسكردن له‌و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ بوو كه‌ داعش ده‌رهه‌ق به‌ ئێزدییه‌كان ئه‌نجامیداوه‌.

تعليقات

المشاركات الشائعة