"جەژنا نەورۆزێ جەژنا رزگارکرنا کچ و ژنێن کوردێن ئێزدییە"

رووداو- هەولێر
دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک لە رزگارکردنی لە دەستی داعش، ئاگری نەورۆز لە شنگال دەکرێتەوە و قائیمقامی شارۆچکەکەش رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكان بۆ رێوڕەسمەکە تەواوبوون.
مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی رایگەیاند "وەك ئیدارەی شنگال هەموو ئامادەكارییەكمان تەواوكردووە و ئێوارەی رۆژی دووشەممە 20-3-2017 ئاگری جەژنی نەورۆز لە شنگال دەكەینەوە. بەرپرسانی حیزبی و حكومی و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكە بەشداری ئاهەنگەكە دەبن و گوتەشیان دەبێت". 

قائیمقامی شنگال گوتیشی "ئاگری جەژنی نەورۆز لە نێو شنگال دادەگیرسێنرێت و جەژنی نەورۆژ جەژنی رزگارکردنی کچان و ژنانی کوردی ئێزدییە".

مەحما خەلیل راشیگەیاند "هەرچەندە نەمانزانیوە پەكەكە هیچ چالاكییەك بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە شنگال ئەنجامبدات، بەڵام ئازادن لە یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز، چونکە نەورۆز جەژنێكی نەتەوەییە و هەموو کەسێک ئازادە یادی جەژنی نەورۆز بكاتەوە".

لە 3-8-2014 چەكدارانی داعش شنگال و دەوروبەریان كۆنترۆڵكرد، بەڵام لە 13-11-2015 شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگە لەدەست داعش كۆنترۆڵكرایەوە. هێشتاش ژمارەیەکی زۆر لە ژن و کچی کوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا ماون و ئازادنەکراون.

تعليقات

المشاركات الشائعة