هه‌تا نۆكه‌ نێزيكى سێ هه‌زار كوردێن ئێزدى ژ ده‌ستێ داعشێ هاتينه‌ رزگاركرن

ZNA - هه‌ولێر
بەرپرسی نوسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزیدی لەدەستی داعش دەڵێت، بەھەوڵی نوسینگەکەی ئەوان تائێستا دوو ھەزار و٩٠٠ کوردی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگارکراون.

حوسێن قایدی بەرپرسی نوسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزیدی لەدەستی داعش بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:" رزگارکردنی کوردانی ئێزیدی لەدەستی داعش بەردەوامە وپێش دوو رۆژ دوو منداڵی دیکەیان رزگارکردووە لەموسڵ بەمەش تا ئێستا زیاتر لە  دوو ھەزارو٩٠٠ کوردی ئێزیدی لەدەستی داعش رزگارکراون ونزیکەی سێ ھەزارو٥٠٠ کەسی دیکەش ماون رزگار بکرێن.

حوسێن قایدی گوتیشی: ئەوانەی رزگارکراون ھەمووی بەھەوڵی نوسینگەکەی ئەوان بوونە کە سەر بەسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە وسوپای عێراقیش یەک کەسی رزگار نەکردووە.

قایدی ڕوونیشی کردەوە: ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لەدەستی داعش ماون ھەر ھەمووان رزگار بکەن.

تعليقات

المشاركات الشائعة