کاسبکارێن شنگالێ داخوازا قەرەبووكرنێ دکەن

رووداو - شنگال 
لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی 2015ـەوە داعش لە شنگال وەدەرنراوە، بەڵام هێشتا بەشێكی زۆری شارۆچکەکە وێرانەیە و ئاوەدان نەکراوەتەوە، کاسبکار و دووکاندارانی شنگالیش بۆ رووداو دەدوێن و، داوای هاوکاری و قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان دەکەن.

بازاڕی شنگال  بەهۆی شەڕەوە وێران بوو. بەر لە شەڕی داعش زیاتر لە دوو هەزار دووکان، مارکێت و کۆمپانیا لە شنگال هەبوون، بەڵام ئێستا لە سەرتاسەری شارۆچکەکە 10 دووکانیش نەکراونەتەوە.

تعليقات

المشاركات الشائعة