التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
كچێن ئێزدى يێن گرتى ژ رۆژئاڤايێ مووسلێ بۆ سووريا هاتنه ڤهگوهاستن
باسنيۆز:لهزگين جۆقى
چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە رۆژئاوای شاری مووسڵ کچە کوردە ئێزدییەکان بەرەو شوێنێکی دیکە دەگوازێتەوە.
وەیسی نایف، بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکە بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ژمارەیەکی زۆری کچە ئێزدییە رفێندراوەکان لە باڵەخانەی نەخۆشخانەی تەلەعفەر و گوندی کەسر ئەلمیحراب بەند کرابوون.
وەیسی نایف هەروەها رایگەیاند، کە داعش بەهۆی دڵنیابوونی لە شکستهێنانیان لە بەرەکانی شەڕی دژی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان و نەمانی کۆنتڕۆلیان لە ناوچەکە، ئەو کچە کوردە ئێزدییانەیان بەرەو شاری رەققە لە سووریا گواستووەتەوە.
ئەو بەرپرسەی پارتی پێیوایە ئەگەر بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری مووسڵ رزگار بکرێتەوە، رزگارکردنەوەی شارۆچکەی تەلەعفەر لەپارێزگای نەینەوا ئاسان دەبێت.
رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چەند رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەموو ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایان رزگار کردەوە و هێزە عێراقییەکانیش بەری رۆژهەڵات (چەپ)ی شاری مووسڵیان رزگار کردەوە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
تعليقات