ئێكه‌مين فه‌رمانا ده‌سته‌سه‌ركرنێ ل ئه‌لمانیا بۆ تیرۆرسته‌كى ده‌رچوو كو بازرگانی ب كچ و ژنێن ئێزدی كريه‌

خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی‌
ڕێكخراوی یه‌زدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌ ئه‌ڵمانیا  یه‌كه‌مین فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ "تیرۆریستێك" ده‌رچووه‌ كه‌ بازرگانی كردووه‌ به‌ كچان و ژنانی ئێزدییه‌وه‌.

یه‌زدا، ڕێكخراوێكی فره‌نه‌ته‌وه‌ی ئێزدی جیهانییه‌ و دوای داگیركردنی‌ شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ له‌ ساڵی 2014 دا له‌ ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌و له‌ وڵاتانی سوید و عێراق و به‌ریتانیا مۆڵه‌تی كاركردنی‌ هه‌یه‌.

رێكخراوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ زنجیره‌ تویتێكدا له‌ ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵین به‌وه‌ی یه‌كه‌مین بریاری ده‌ستگیركردن بۆ بۆ تیرۆریستێك ده‌رچووه‌ كه‌ بازرگانی كردووه‌ به‌ كچان و ژنانی ئێزدییه‌وه‌".

له‌ سێی‌ ئابی 2014 داعش هێرشكرده‌ سه‌ر شه‌نگال و داگیریكرد،  به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ هه‌زاران خه‌ڵكی ئێزیدی كوژران و سه‌دان ژن و كچ و منداڵ كه‌وتنه‌ ده‌ست ئه‌و ڕێكخراوه‌ كه‌ دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌وه‌.

یه‌زدا هیچ زانیارییه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ "به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌دواداچوونی كه‌یسی یاسایی له‌دژی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌ به‌شدارییان كردووه‌ له‌ جینۆسایدی ئێزدییه‌كاندا. ئاشتی ته‌نها له‌رێگای دادپه‌روه‌رییه‌وه‌ دروست ده‌كرێت."

ئاماژه‌شیكردووه‌ به‌وه‌ی به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ئه‌وان كه‌ "به‌سه‌دان و هه‌زاران چه‌كدارانی بیانی داعش و تیرۆریسته‌ ناوخۆییه‌كان كۆچیان كردووه‌ بۆ ناوچه‌ ئارامه‌كانی ناو كامپه‌كانی ئاواره‌كان." 

ڕۆژی دووی مانگی‌ رابردوو باره‌گای‌ ڕێكخراوی یه‌زدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ دهۆك داخرا، "به‌تۆمه‌تی‌ تێوه‌گلان له‌ چالاكی سیاسی"، هه‌رچه‌نده‌ رێكخراوه‌كه‌ تۆمه‌ته‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌، دوای‌ 16 رۆژ رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند نوسینگه‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌ و كێشه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ركردووه‌. 

ڕێكخراوی‌ یه‌زدا، هاریكاری ده‌روونی بۆ چاكبوونه‌وه‌ له‌ شۆك و زه‌بری ده‌روونی (تروما)، پێشكه‌ش به‌و كچ و ژنه‌ ئێزدیانه‌ ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر.

هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بۆ ئێزدییه‌كان و كاره‌كانی نادیه‌ موراد، باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕزگاربووانی قاچاغچێتی به‌ مرۆڤه‌وه‌.

پێشترموراد ئیسماعیل، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی یه‌زدا، به‌ ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ر ده‌روونناسه‌كانی ڕێكخراوی یه‌زدا نه‌بوایه‌ ئه‌وا ڕه‌نگه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕزگاربووه‌كانی ده‌ستی داعش خۆیان بكوشتایه‌، سه‌ره‌ڕای یارمه‌تیدانی ڕزگاربووه‌كان، یه‌زدا جینۆسایدی دژی ئێزدییه‌كانی دۆكیومێنت كردووه‌".

تعليقات

المشاركات الشائعة