تلكێف-KDP.info-
(حوسێن حەسەن نەرمۆ) ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵیت، دروستكردنی پارێزگایەك بۆ پێكهاتەكان لە دەشتی نەینەوا، وەها ئاسان نییە و دەبێ لە ژێر چاودێریی نەتەوەیەكگرتووەكاندا بێت.
(حوسێن حەسەن نەرمۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پێویستە ئەم ناوچانە پاك بكرێنەوە لە چەك، بۆ ئەوەی تۆڵەسەندنەوە روو نەدات و یاسا رۆڵی خۆی ببینێت لە دادگاییكردنی ئەو كەسانەی دەستیان لەگەڵ داعشدا هەبووە و كچان و ژنانی سڤیلی ئێزدییان شەهید كردووە".
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە: "دوور نییە هەندێك هێز دژی بەپارێزگابوونی دەشتی نەینەوا رابوەستن، بهڵام ئەگەر پارێزگای دەشتی نەینەوایش سەر بە هەرێم بێت، پێكهاتە ئایینەكان پارێزراوتر دەبن لە جاران".
(نەرمۆ)، دەشڵێ: "داخوازیی ئێمە و تەواوی پێكهاتەكان لە سەركردایەتیی كوردستان و خودی (سەرۆك مەسعوود بارزانی) ئەوەیە، مافی پێكهاتەكان لە چوارچێوەی كوردستاندا پارێزراو بێت ".
تعليقات