نادیه موراد، كچه كوردی ئێزیدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش، سوپاسی ئیداره‌ی ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ هاوكاری كردنی.
نادیه موراد، كه هاوكات باڵوێزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له زنجیره تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌نوسێت :" سوپاسگوزاری ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆبامام بۆ هاوكارییه‌كانیان.
ئه‌و هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌ت ده‌نێرێت بۆ سامانتا پاوه‌ر، باڵوێزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئیداره‌ی ئۆباما و هه‌روه‌ها برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئۆباما بۆ كاروباری هاوپه‌یمانه‌تی دژ به چه‌كدارانی داعش.
پێشتر و له ڕۆژی ده‌ستبه‌كار بوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، نادیه موراد هیوای خواست كه تره‌مپ شه‌ڕی دژ به تیرۆر و پشتگیری كه‌مه ئیینهكان له سه‌رووی به‌رنامه‌ی كاری خۆی دابنێت.
تعليقات