سەرۆکێ حکوومەتا هەرێمێ سەبارەت قوتابیێن ئاواره رازه‌مەندى ل سەر دوو بریاران دەربری

ZNA- هەولێر
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به قوتابیانی ئاوارەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی خوێندی باڵا کردووه و تێیدا هاتووه:
 
"سەبارەتی به کێشەی قوتابیانی "ئێزیدی، مەسیحی و کوردانی رۆژئاوا" که به هۆی بارودۆخی ناوچەکانیانەوه روویان له زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کردووه، رەزامەندیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراوه بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست سەبارەت به:
١- گۆڕینی حاڵەتی میوانداری قوتابیانی مەسیحی دەشتی نەینەوا بۆ گواستنەوه له زانکۆکانی هەرێم لەبەر ئەوەی وەکو میوانداری له ئایندەدا رووبەڕووی کێشەی دانی بڕوانامەیان دەکاتەوه.
 
٢- قوتابیانی موسیحی دەشتی نەینەوا درێژه به خوێندن بدەن بەبێ بەرامبەر له زانکۆکانی هەرێم."

تعليقات