التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
ڤیان ده‌خیل:هەولێر و بەغدا دێ چارەنڤيسێ شنگال دیار کەن نەک تاران
K24 - ھەولێر
ڤیان ده‌خیل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەمیانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ به كوردستان24 راگه‌یاند: "هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌نووسی شنگال دیاری ده‌كه‌ن، نه‌ك تاران".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "ئه‌و شانده‌ی به ناوی ئێزدییه‌كان چووەتە ئێران نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی كه‌می ئیزدییه‌كان ده‌كه‌ن".
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا ڤیان ده‌خیل گوتی: "خه‌ڵكی شنگال به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ هیچ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه و یه‌په‌شه له شنگال بمێننهوهی.
جه‌خیشی كرده‌وه: "لهسەرئەوەی كه په‌كه‌كه و یه‌په‌شه چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان له شنگال دروست كردووه، چونكه كلتوری ئێزیدی رێگه به كچان و منداڵان نادات ببنه چه‌كدار و له خانهوادهكیان دووربخرێنه‌وه".
تعليقات