التخطي إلى المحتوى الرئيسي
بحث هذه المدونة الإلكترونية
ئه‌شواق جاف: ئه‌نجوومه‌نێ نوونه‌رێن عێراقێ ده‌شتا نه‌ینه‌وا ب وێرانكراى ناساند
بەغدا-KDP.info-
ئەندامێكی فراكسیۆنى پارتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له دانیشتنى ئه‌مڕۆ دا ده‌شتى نهینهواى به‌وێران كرا‌و ناساندن و بووه به یاسا.
(د. ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دا، دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى ناساندنى ده‌شتى نه‌ینه‌وا به وێرانبوو له دانیشتنى پێشوو دواخراو بۆ چه‌ند جارێك، ئه‌مڕۆ پاش گفتووگۆیه‌كى زۆر ده‌نگى پێویستى به‌ده‌ستهێنا و ده‌شتى نه‌ینه‌واش به وێرانكراو ناسێنراو بوو به یاسا.
(جاف) گوتیشى: "هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له ئه‌ندامانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕه‌خنه‌یان گرت و گوتیان ئه‌مه ده‌ست پێكى دابه‌ش كردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وایه و به‌توندیش دژى ئه‌و بڕیاره بوون، له هه‌مان كاتیش براینی مه‌سیحى و شه‌به‌ك و كه‌میینه‌كان به‌رگریان كرد و له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه بوون و په‌سه‌ند كرا.
له‌باره‌ى سوودى ئه‌م یاسایه بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌واش (ئه‌شواق جاف) گوتى: " له رووى داراییه‌وه فشارێكه له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق تاوه‌كو ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئاوه‌دان بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بۆداهاتووش له‌رووى یاسایى ده‌توانن ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت داواى دیارى كردنى چاره‌نووسى خۆیان بكه‌ن و ببن به پارێزگا ."
تعليقات