سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٨ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری، بهڵام ئەگەر پەكەكە لە ناوچەكەدا نەمێنێ خەڵك زیاتر دەگەڕێنەوە، ههڵبهت هێشتا ٩٥% ئەو خەڵكە لەبەر پەكەكە ناگەڕێنەوە.
(وەیس نایف) سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٨ هەزار خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و دەوروبەری، زۆربەی ئاوارەكانیش گەڕاونەتەوە سنوونێ و سەر چیای شنگال، ئەگەرنا ڕێژەیەكی كەم گەڕاونەتەوە شنگال، هۆكارەكەیش بۆ هەبوونی پەكەكە لەو ناوچانەدا دەگەڕێتەوە.
گوتیشی: ''هۆكاری نەگەڕانەوەی خەڵكی شنگال و دەوروبەری بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بۆ هەبوونی پەكەكە و بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە، هەر كاتێك ئەوان لە ناوچەكە نەمان، ئهوا خەڵك دەگەرێنەوە، بەڵام ئەگەر ئەوان هەر لە ناوچەكەدا بمێننهوه، ئەوانەی گەڕاویشنەتەوە ئەوانیش ئاوارە دەبنهوه."
تعليقات